بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی "فریبیکۆن"ی ئەمریکی نووسیویەتی کە پێدەچێت ئەمڕۆ سێشەممە، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەسەندی لێخۆشبوونی سزاکان بکات، کە بەپێی ئەو لێخۆشبوونە ئێران بەلایەنی کەمەوە دەستی بە 10 میلۆن دۆلاری گەمارۆ دراوی خۆی دەگات.
بەم شێوە بەغدا دەتوانێت پارەی بلۆکەکراوی هاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بگوازێتەوە بۆ بانکەکانی سەر بە تاران لە ئەوروپا و عومان.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕێگەی بە عێراق دابوو کە کارەبا و غاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات، بەو مەرجەی پارەکان لە هەژماری ئیسکرۆ لە بەغدا بلۆک بکرێن.
Your Comment